Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:22

تەنیا لەماوەی 18 خوولەكدا.. ئۆكرانیا بە 20 گولـلە تۆپ پێنج شاری بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماری گەلی دۆنێتسك ڕایگەیاند، سوپای ئۆكرانیا تەنیا لە ماوەی 18 خولەكدا 20 گولـلە تۆپی ئاراستەی گۆرلۆڤكا، زایتسێڤۆ، یاسینۆڤاتایا، دۆنێتسك و ماكیێڤكا كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "كاتژمێر 07:45 بەیانی ئەمڕۆ 4 تۆپی 152 ملم ئاڕاستەی گۆرلۆڤكا كراون، كاتژمێر 7:55 خولەك، زەیتسێڤۆ لەلایەن 4 تۆپی هەمان كالیبەرەوە كراوەتە ئامانج، كاتژمێر 7:57 خولەك سوپای ئۆكرانیا تەقەی كردووە". لە شارۆچكەی ئۆرلۆڤكاوە 3 تۆپی 152 ملم هاتنە یاسینۆڤاتایا، كاتژمێر هەشتی بەیانی دۆنێتسكیش بە سێ گولـلە تۆپی 155 ملم كرایە ئامانج، هەروەها كاتژمێر 8:03 خولەكی بەیانی ماكێیڤكا لەلایەن ئۆرلۆڤكا بە 6 گولـلە تۆپی 155 ملم بۆردومان كرا.
شایانی باسە وڵاتانی ناتۆ تۆپی 155 ملم بەكاردەهێنن، لەئێستاشدا بۆ گروپە چەكدارەكانی ئۆكرانیا دابین دەكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.