Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:17

كه‌سایه‌تی ناسراوی توركیا و دۆستی كورد"ئیسماعیل بێشكچی" سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەسایەتی ناسراوی توركیا و دۆستی كورد، ئیسماعیل بێشكچی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خزمەت و تێكۆشانی بێشكچی لە پێناو ناساندنی دۆزی دیرۆكیی كورد دەربڕی.
لەو پەیوەندییەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەواڵی تەندرووستیی بێشكچی پرسی و ستایشی خزمەتە نەمرەكانی كرد بۆ ناساندنی وێستگەكانی ژیانی سیاسی و دیرۆكیی جووڵانەوەی رزگاریخوازی كوردستان.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بانگهێشتی بێشكچی كرد، بۆ ئەوەی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و لە نزیكەوە وێڕای بەسەركردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و ناوەندە هونەر و رۆشنبیرییەكان، سەردانی سرووشتی جوانی هەورامان بكات.
لە بەرامبەریشدا، ئیسماعیل بێشكچی، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ بەسەركردنەوەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ بانگهێشتەكە دەربڕی و هیوای خواست لە نزیكترین دەرفەتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات.

ئا- كامران
ژێدەر- كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.