له ده‌ست پێكی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا و له‌یاری لوتكه‌دا یانه‌ی لازیۆ میوانداری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له رۆما به‌ریوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی چل له‌لایه‌ن یاریزانی به‌رازیلی فلیب ئیندرسۆن تۆمار كرا .
له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌رێگای یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی به‌رامبه‌ریان تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌یان گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، به‌لام دواتر جارێكی تر یانه‌ی لازیۆ بالاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه سه‌پاند.
له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج لویس ئه‌لبێرتۆی ئیسپانی لێدانێكی به‌هێزی له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ئاراسته‌ی گۆلی ئینته‌ر كرد‌و گۆلی دووه‌می پێ تۆمار كرد و جارێكی تر خاوه‌ن یاریگای له‌یاریه‌كه پێشخسته‌وه ، پێنج خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری پیدرۆ رۆدریگێزی ئیسپانی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ لازیۆ تۆمار كرد و یانه‌كه‌ش دوای بردنه‌وه‌یه‌ك و یه‌كسان بوونێك دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به حه‌وت خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌ی ئینته‌رمیلانیش دوای دوو سه‌ركه‌وتن تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به شه‌ش خال له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه .
له‌خولی ئیتاڵیا لازیۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.