Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:50

ئەمریکا کەسێکی بە تۆمەتی کردنەوەی ناوەندێک بۆ مەشقکردن بەو کەسانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو "داعش" دەستگیرکرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، کەسێک لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کردنەوەی ناوەندێک بۆ مەشق و راهێنان بەو کەسانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو ریزەکانی "داعش".
بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتەکە، ئەو کەسە کە دەستگیرکراوە ناوی هیرمان لیفۆن فیڵسنە، تەمەنی 45 ساڵە خەڵکی شاری ئەلباکۆرکییە هەوڵی پێشکەشکردنی پاڵپشتیی دارایی داوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی لە رێگەی دروستکردنی ناوەندێکی "داعش" لە نیومەکسیکۆ.
راگەیاندراوەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئامانج لە دروستکردنی ئەم ناوەندە فێرکردنی ئایدۆلۆجیی داعش و دابینکردنی مەشق و راهێنان بووە لەسەر مانۆڕی تەکتیکی و هونەری بەرگریکردن و کارکردن وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ گەشتکردن و شەڕکردن بەناوی "داعش" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەرەوە.
وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە، فیڵسن، کە ناسراوە بە بیلال عەبدوڵڵا یارمەتیدەر بووە لە بەڕێوەبردنی سەکۆیەک لەسەر ئینتەرنێت کە بانگەشەی بۆ چەکدارکردنی دەکرد بۆ نیۆ ریزەکانی "داعش" و گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی کردەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەرەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.