Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:22

شارەزایەكی كەشناسی: زستانێكی سەخت و ساردمان دەبێت

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە، بە كورت و پوختی وەرزی بارانبارین لەناوچەكانمان بە پێی وەرزەكان بەم شێوە پێشبینی دەكرێت..
لە وەرزی پاییزدا بەگشتی ئاستی بارانبارین لە خوار تێكڕایی ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما لە چاو ساڵانی ڕابردوو نزمتر دەبێت و پایزێكی فێنكترمان ئەبێت.
هەروەها دەڵێت: لە وەرزی زستان ئاستی بارانبارین زیاد دەبێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە یان زیاتریش و پلەكانی گەرما بە زۆری لەخوار ئاستی ئاسایی ساڵانەوە دەبن و زستانێكی سەخت و ساردمان دەبێت لەگەڵ هاتنی رێژەیەكی زیاتری شەپۆلە جەمسەرییەكان لەچاو ساڵانی ڕابردوو و بارینی بەفری زیاتر لەناوچەكەدا و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان كە ئەمەش سوودی بەرچاوی دەبێت بۆ بوژاندنەوەی سەرچاوەكانی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی.
دەشڵێت: لە وەرزی بەهاردا ئاستی بارانبارین بۆ سەروو ئاستی ئاسایی ساڵانە بەرز دەبێتەوە بەهارێكی پڕ باراناویمان ئەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بەپێی سەرجەم خوێندنەوەكان ، ئەگەری ڕوودانی وشكە ساڵیمان نابێت ئەم ئەگەرە لاوازە و لەسەرجەم ناوچەكاندا بڕی پێویست باران و بەفر دەبارێت.  
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی روونیشیكردۆتەوە كە لەسەر هیچ پێشبینیەكیش دڵنیای نادرێت، چونكە كەشوهەوا سیستەمێكی پڕ لە گۆڕانكارییە و ئەمە دیاریكردنی مانگگیران و خۆرگیران نییە بە سیستەمێكی رێك بەڕێوە دەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.