Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:47

كازمی: ئەگەر رووبەرووبوونەوە ڕووبدات تەقەكردن ناوەستێت و ساڵانێك دەمێنێتەوە  

مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری دروست دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە قەیرانی سیاسی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری دروست دەكات.
كازمی لە وتارەكەیدا لە میانی "كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" گوتی: قەیرانی سیاسی هەڕەشە لە دەستكەوتی ئەمنی و سەقامگیری خەڵك دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەسانێك هەن كە هەوڵدەدەن زمانی نائومێدی و بێزاری لای عێراقییەكان بگەڕێننەوە و دەبێت كاربكەین بۆ ڕێگریكردن لە ئەمە  بۆ ئەوەی نیشتمان لەدەست نەدەین .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ململانێیەكدا دەژین لەنێوان برایانی یەك نەتەوە و ئەوانەی لە خەندەقی یەك میللەتدا شەڕی داعشیان دەكرد.
مستەفا كازمی گوتیشی:  لەو ساتەوەختەی رووبەرووبوونەوە ڕوودەدات، تەقەكردن ناوەستێت و ساڵانێك دەمێنێتەوە، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە عێراقییەكان پەرۆشی وڵاتەكەیانن. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.