ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد لەسەر مێزی دیالۆگ دابنیشن و قەیرانی سیاسی ئێستا چارەسەر بكەن.
حەلبوسی لە وتارەكەیدا لە میانی "كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان"، گوتی : پشتیوانی خۆمان نوێ دەكەینەوە بۆ دەستپێشخەریی دیالۆگی نیشتمانی بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی قەیرانەكان.
هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە " هەموو لایەنەكان دەبێت هەڵوێستێكی جددییان هەبێت سەبارەت بە تێكدانی دامەزراوە دەستووری و یاسادانانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد ،دەستوور رێگە بە هیچ لایەنێك نادات دامودەزگاكانی دەوڵەت پەك بخات.
حەلبوسی ڕایگەیاندووە، ناكرێت دۆخی وڵات لەم حاڵەتەدا بەردەوام بێت و ئەوەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، پاشەكشەیە لەوەی پێشتر هەمان بووە.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایەك لە هێزە سیاسییەكان دەكات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.