سوپای عێراق كوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی كە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو كە لە رێگەی بەدواداچوونی بەردەوام و هەوڵە مەیدانییەكانەوە، هێزێكی فیرقەی یەك سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە جموجۆڵی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیا و دەریاچەی حەمرین دەستنیشان كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە هێزەكەی سوپای عێراق رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە و تیرۆریستەكانیان ناچار بە هەڵاتن كردووە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكەی سوپای عێراق چوار تیرۆریستی داعشیان كوشتووە و ژمارەیەكی دیكەیشیان برینداركردووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە دواتر زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
سوپای عێراق كوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە دیالە راگەیاند

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.