Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:46

سەرۆك هۆزەكانی بەسرە وەزیری نەوتی عێراق بەگەندەڵ تۆمەتبار دەكەن

دۆسیەی گەندەڵی و پرسەكانی لە دەستەی نەزاهە هەیە كە تا ئێستا یەكلایی نەكراونەتەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزەكانی بەسرە ، بەهۆی گومانی گەندەڵی، سكاڵایەكی لە لەسەر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق تۆماركرد.
ئەمڕۆ شەممە، شێخ رائد ئەلفەریجی، سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزەكانی بەسرە، سكاڵایەكی لە دەستەی نەزاهە، لەسەر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ، بەهۆی "گومانی گەندەڵی" تۆماركرد.
فرەیجی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، زیاتر لە بۆنەیەك و لە رێگەی خۆپیشاندان و كۆنفرانسەوە، داوامان كرد ، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت لە كارەكەی دووربخرێتەوە و هیچ بەرپرسێكمان نەدۆزیەوە گوێی لەو داواكارییانە گرتبێت.
 هەروەها دەڵێت: بۆیە ڕێوشوێنی گونجاومان لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت، گرتەبەر و ئەمڕۆ چووینە دادگای فیدراڵی و بەڵگەمان پێشكەش كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەك دەزانن كە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت، دۆسیەی گەندەڵی و پرسەكانی لە دەستەی نەزاهە هەیە كە تا ئێستا یەكلایی نەكراونەتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، نازانین ئەم كۆدەنگییە سیاسییە چییە و ئەم كەسە چ ئەزموونێكی هەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە پۆستێك بگرێتە دەست.
هەروەها فرەیجی ئاماژەی بەوەدا كە "سبەی یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵییە سەبارەت بەو سكاڵایەی كە ئێمە لەسەر وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار تۆمارمان كردووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.