Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:30

لەبەغدا كۆمەڵە پڵنگێك پەلاماری پزیشكێكی ڤێتێرنەری دەدەن

 بەشێك لە قاچی پزیشكەكەیان خواردووەو دۆخی پزیشكەكە سەختە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، كۆمەڵە پڵنگێك لەكاتی سەرپەرشتیكردنی خواردنەكانیان لە بەغدای پایتەخت ،هێرشیان كردە سەر پزیشكێكی ڤێتێرنەری.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی خۆجێی میدیای عێراقی راگەیاند، كۆمەڵە پڵنگێك لە كاتی سەرپەرشتیكردنی خواردنەكانیان لە  باخچەی زەورا لە بەغدای پایتەخت، هێرشیان كردە سەر پزیشكێكی ڤێتێرنەری.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پڵنگەكان بەشێك لە قاچی پزیشكەكەیان خواردووەو دۆخی پزیشكەكە سەختە، هەروەها بۆ نەشتەرگەرییەكی گەورە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یەرموك.
سەرچاوە روونیشیكردۆتەوە كە پزیشكەكە لە چوارچێوەی بڕیاری 315  لەو باخچەیەی ئاژەڵان كاردەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.