Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:45

بەردی بناغەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە لە گەڕەکێکی هەولێر دانرا

کوردستان TV
100%

لەسەر بووجەی پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و داهاتى 15% بە گوژمەی 760 ملیۆن دینار بەردی بناغەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەى لە گەڕەکی سێبەردان دانرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 بەگوژمەى 760 ملیۆن دینار بەردی بناغەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەى لە گەڕەکی سێبەردان دانا کە لەسەر بووجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لەلایەن کۆمپانیاى محەمەد شهاب جێبەجێ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر پڕۆژەکانی خستووەتەڕوو کە بریتین لە:-

1- قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سێبەردان/ ئۆدل پرێست کەرتی (9000) بە گوژمەی 275 ملیۆن دینار، لەسەر بووجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر.

2- قۆناغى دووەمى پڕۆژەى دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سێبەردان/ ئۆدل پرێست کەرتی (9000) بە گوژمەی 265 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتى 15%ـى  سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.

3- پڕۆژەى دروستکردنی شەقامێکی 20م لە گەڕەکی سێبەردان بە گوژمەی 83 ملیۆن دینار، لەسەر بووجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر.

4- پڕۆژەى کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لەناو گوندی سێبەردان، بە گوژمەی 137 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتى 15%ى  سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەر داهاتى 15%ـى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، دەست کراوە بە گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم گەڕەکەکانى شارى هەولێر، لە قۆناغەکانی داهاتووشدا چەندین پڕۆژەى دیکە لەبەردەستدان و دەرخستەیان بۆکراوە، لەمنزیکانە دەست دەکرێت بەگەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و شەقامانەى کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.