Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:51

پارێزگاری هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت بۆ ماوەیەکى زۆر دایدەخەین

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 سەردانی یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر کرد و جەختی کردەوە کە هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت بۆ ماوەیەکى زۆر دایدەخەین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانى لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان و چۆنیەتى دابەشکردنى بەرھەمی بەنزینی جۆری 800 دینارى نۆرماڵ کە ئێستا لە بەنزینخانەکانى شارى هەولێر بە کوالێتییەکی باش دەست دەکەوێت، سەردانى یەکێک لە بەنزینخانەکانى شارى هەولێرى کرد.

ڕاشیگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تووانیومانە تاڕادەیەکى زۆر باش کۆنتڕۆڵى کوالێتى بەنزین بکەین، لە 17ـی ئەم مانگەوەش لە ڕێگەى پاڵاوگەى لاناز ڕۆژانە 900 هەزار لیتر بەنزین لەو پاڵەوگەیەوە وەردەگیرێت و بەسەر بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت کە بۆ هەرلیترێک بەنزین حکوومەتى هەرێمى کوردستان وەکو پاڵپشتى هاووڵاتییان 280 دینار دەدات و لەبەرامبەردا هاووڵاتییان بە 800 دینار بەنزینەکە وەردەگرن، ئەوە جگە لەوەى ڕۆژانە (324 هەزار لیتر)ـى دیکەى بەنزینى 690 دیناریش هەیە کە لە پاڵاوگەى کار وەردەگیرێت، بۆ پاڵپشتیکردنى کەرتى گشتى کە تایبەتە بە تەکسى و پاس.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە ماوەیەکە دەستمان بە ئیجرائات وەرگرتن کردووە لەگەڵ ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاری كوالێتی به‌نزین دەکەن و بەنزین خراپ دەفرۆشن بە هاووڵاتییان، لە سەرەتاى مانگى 6ـی ئەمساڵ تاوەکو ناوەڕاستى ئەو مانگە، نزیکە (265) بەنزینخانە سزادراون، بەڵام لە ئەمڕۆوە ڕێککارەکان تووندتر دەبن و ھەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، هەر بەنزینخانەیەک کە زیاتر لە جارێک سەرپێچی بکات و پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان و دەستکاریکردنى كوالێتی به‌نزین بکات و بەنزینى خراپ بەهاووڵاتییان بفرۆشێ،  یەکەم/ بەنزینى 800 دینارى پێ نادرێت، دووەم/ جگە لەو ڕێکارانەی کە پێشووتر لەگەڵیان کراوە بەنزینخانەکەشیان بۆ ماوەیەکى زۆر دادەخرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.