Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر کوژرانی کەسێک دەدات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕووداوێکی کوشتن کە کەمێک پێش ئێستا ڕووی داوە، بڵاو دەکاتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئاردفرۆشان پێش تەکییەی شێخ عەبدولکەریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو.

ڕاشیگەیاند: دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (51) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و  (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.