Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:34

بکوژی ڕووداوی کوشتنەکەی ئەمڕۆی هەولێر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022  کەسێک کوڕی ئامۆزاکەی خۆی کوشت، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ڕوودانی، ڕووداوێک لە کۆڵانی ئاردفرۆشان بکوژەکە خۆی ڕادەستمان کرد.

 پێشتر لە ڕاگەیەنراوێک پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (51) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشکراشی کرد کە هۆکارەکی ڕووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.