Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

لە پاكستان بەهۆی باران بارینی بەخوڕ زیاتر لەهەزار كەس گیانيان لەدەستداوە 

کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە رۆژنامە ناوخۆییەكانی وڵاتەكە بڵاو كراوەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی لە 14ی حوزەیرانەوە تاكو ئێستا سەرانسەری وڵاتەكەی گرتووەتەوە بۆ 1033 كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی برینداربوونیش گەیشتووەتە هەزار 456 كەس.
هاوكات، 802 هەزار و 582 سەر ئاژەڵ بەهۆی بارانەكانەوە لەناوچوون و زیان بەر 682 هەزار و 139 خانوو كەوتووە.
هەربەپێی زانیارییەكان 498 هەزار و 833 كەس روویان كردووەتە ئەو كەمپانەی كە بە خێوەت درووستكراون.
لە ئەنجامی درووستبوونی درزی گەورە لە شەش بەنداوی هەرێمی بەلوجستان لافاو لە چەندین ناوچە روویداوە.
بەهۆی ئەو لافاوەی كە چەندین شوێنی هەرێمی هایبەر پاهتونهەڤای گرتووەتەوە گرفت لە گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێت درووستبوو و بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە دەروازەی سنووریی چامان لە نێوان پاكستان-ئەفغانستان بۆ ماوەیەكی كاتی داخراوە.
بارانە وەرزییەكانی پاكستان بە نەرێنی كاری لەسەر ژیانی 33 ملیۆن كەس كردووە و دەیان هەزار كەسیشی ئاوارە كردووە.
هاوكات ژمارەیەكی زۆر پرد بەهۆی بارانەكانەوە رووخاون و چەندین كیلۆمەتر رێگا زیانیان بەركەوتووە و زەوی كشتوكاڵی ژێرئاو كەوتوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.