بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوچەی سەوزایی و جوانكردنی سیمای دەروازەی شار لە چوارقوڕنە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 11 ملیۆن دینار.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: گوژمەكە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاوپڕژێن بۆ سەوزایی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی خەرخ دەكرێت.
گوژمەیەك بۆ سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە خەرج دەكرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.