Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

هەولێر.. سێ پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و دروستكردن و دانانی ئامێری كلۆر لە سنووری شارۆچكەكانی هەولێر و بۆ ئەو مەبەستەش گوژمەیەك خەرج دەكرێت.
گوژمەكە بریتییە لە 35 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردن و دانانی 100 ئامێری كلۆر لە جۆری تیوب و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ئەنفال لە شارۆچكەی بەحركه‌ و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە كۆمەڵگەی شاوێس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.