له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به نۆ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بۆرنمۆسی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی لیڤه‌رپول هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری كۆلۆمبی، لویس دیاز گۆڵێكی بۆ ڕێدز تۆماركرد.
دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان هارڤی ئێلیۆت گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان ترینت ئه‌لیكساندێر ئارنۆڵد گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپولی له خوله‌كی بیستوهه‌شت تۆماركرد، سێ خوله‌ك دواتر، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی میوانداره‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، ڤیرگیل ڤان دایكی هۆڵه‌ندی گۆڵی پێنجه‌می سوورپۆشه‌كانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌م گێمه به‌م پێنج گۆڵه به سوودی لیڤه‌رپول ته‌واوبوو، له یه‌كه‌م خوله‌كی گێمی دووه‌میش، كریس مێفامی وێڵزی و به‌رگریكاری بۆرنمۆس گۆڵی شه‌شه‌می لیڤه‌رپولی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، به دوای ئه‌ویش، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و حه‌وته‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ست و دوو به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیش، یاریزان فابیۆ كارڤالهۆ لیڤه‌رپولی كرده خاوه‌نی گۆڵی هه‌شته‌م، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌و له ده‌رفه‌تێكدا، لویس دیاز گۆڵی دووه‌می خۆی و نۆیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده پێنج خاڵ، بۆرنمۆسیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به سێ خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.