له‌هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانداری برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای سێنت ماری له شاری ساوسهامپتۆن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، برونۆ فێرناندیزی پۆرتوگالی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ مان یونایتد تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ساوسهامپتۆن هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بێ ئاكام بوو، هه‌ر له یاریه‌كه‌دا، كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی نوێی مان یونایتد بۆ یه‌كه‌مجار له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی به‌شداربوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مان یونایتد دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌دا دۆڕابوو، ساوسهامپتۆنیش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند .
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامپتۆن تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.