له‌گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و بروسیا مونشن گلادباغ به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له‌شاری میونشن و له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌ریوه چوو ، دوو خله‌ك به‌ر له ته‌واو بونی نیوه‌ی یه‌كه‌م ماركۆس تۆرامی فه‌ره‌نسی گۆلی پێشكه‌وتنی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد ، له گێمی دووه‌م یانه‌ی بایرن میونشن هه‌وله‌كانی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چر كرده‌وه‌و له خوله‌كی هه‌شتاو سی لیرۆی سانی ئه‌لمانی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یاریبش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات .
یانه‌ی بایرن میونشن دوای سێ بردنه‌وه تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات و به ده خال هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه ، یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباغیش دوای دوو بردنه‌وه دووه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی هه‌شت خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه .
له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن و گلادباغ یه‌كسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.