له میانی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و رۆما به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له‌شاری تۆرینۆو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی فیكه‌ی ناوبژیوان و له خوله‌كی دوو دۆشان فلاهۆڤیتشی سربی گۆلی یه‌كه‌می له سوودی خانمه پیره‌كه تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌میش هه‌ر به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو نۆ تامی ئه‌براهامی ئینگلیزی گۆلی به‌رامبه‌ری له سوودی گۆرگه‌كان تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ، یانه‌ی یۆڤنتۆس خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌ك و دوو یه‌كسان بوونه‌و به پێنج خال له پله‌ی شه‌شه‌م دیت ، یانه‌ی رۆماش دوای دوو بردنه‌وه تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات و خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت .
له‌خولی ئیتاڵیا یۆڤنتۆس و رۆما یه‌كسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.