ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 28-8-2022 لە سەردانێکی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێری بەسەرکردەوە. لە میانی دیداری لەگەل هەیکەلی بەرێوبەرایەتییەکەدا پارێزگاری هەولێر گرنگی و بایەخی بەرێوبەرایەتییەکەی خستە روو، دەستخۆشی لێ کردن بۆ کاری ماندوونەناسەیان، هاوکات رەنگدانەوەی رێک‌وپێکی شەقام و خانوو باڵەخانەکانی هەولێری پایتەختی لە کاری ئەو بەرێوبەرایەتییەدا خوێندەوە، لەم بارەشەوە جەختی لەسەر دڵسۆزی و ئەکتیڤی بەرێوبەرایەتییەکە لە راپەڕاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە.
هاوکات باس لە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کاری بەرێوبەرایەتییەکە کراو لە میکانیزمی چارەسەرکردنیان کۆڵدرایەوە…
ئەم تاقیگەیە دوای وەرگرتنی سامپڵ لە هەر کەرەستەیەکی بیناسازی، لە تاقیگە پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو کەرەستانە بزاندرێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە شیاویی کەرەستەکە بۆ بەکارهێنان.
لە کۆتاییشدا بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێری بەسەر کردەوەو تێبینی لەسەر وردەکاری کارەکانیان پێشکەشکرا…
شایەنی باسکردنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێ کردنە، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته خزمه‌ته‌كانی خۆی پێشكه‌ش به دام و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی تر‌و سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات.
پارێزگاری هەولێر: رەنگدانەوەی رێک‌وپێکی شەقام و باڵەخانەکان لە کاری ئەم بەرێوبەرایەتییە بەرجەستە دەبێ

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.