Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:43

فازڵ میرانی: هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق دەدات

کوردستان TV
100%

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی هۆشداری ، لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدات و دەڵێت: ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئامادەنین بۆ هیچ سەركێشیەك كە گرێبەستی كۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بگەیەنێت، بۆیە هیشتا سەرۆك بارزانی بەردەوامە لە دووپاتكردنەوەی بانگەوازەكەی بۆ هێمنی و دیالۆگی نێوان لایەنەكان و خۆلادان لە ئەگەری هەر دۆخێكی مەترسیدار.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە وتارێكیدا بە ناونیشانی "بەڵێ بۆ گفتوگۆ نا بۆ شەڕ" كە لە ماڵپەڕی زەمان بڵاوكراوەتەوە، هۆشداریداوە لە تەقینەوەی ناكۆكییەكانی نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراق و ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناكۆكییەكان، دۆخی عێراق ئاڵۆز دەبێت و هاوشێوەی جەنگی عێراق و ئێران لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو و شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو.
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا فازڵ میرانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئامادەنین بۆ هیچ سەركێشیەك كە گرێبەستی كۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بگەیەنێت، بۆیە هیشتا سەرۆك بارزانی بەردەوامە لە دووپاتكردنەوەی بانگەوازەكەی بۆ هێمنی و دیالۆگی نێوان لایەنەكان و خۆلادان لە ئەگەری هەر دۆخێكی مەترسیدار.
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: هێشتا پێمانوایە كەسی ژیر هەن و كاردەكەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەم دۆخەی پێشبینیی بۆ دەكەین، ئێمەش لە كوردستان هەوڵدەدەین ببینە توخمێك بۆ بەهێزكردنی عێراق، هەرچەندە خیانەتمان لێبكرێت و هەوڵی سووتاندنی خاكەكەمان بدرێت، هێشتا ئامادەكاری دەكەین بۆ بەرگریكردن لە ئێستا و داهاتوومان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.