Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:35

بەهۆی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكاوە هێزە چەكدارەكانی چین خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەشییەوە

کوردستان TV
100%

شی یی، وتەبێژی سوپای رزگاریخوازی گەلی چین لە ناوچەی رۆژهەڵات رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی چین لە ئامادەباشیدان بۆ راگرتنی هەر جۆرە ئیستفزازییەك دوای تێپەڕبوونی كەشتییە كروزەرەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا بە گەرووی تایوان.
لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند : كرۆزەرەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا "چانسێلۆرسڤیل" و "ئەنتیتام" ئەمڕۆ بە گەرووی تایواندا تێپەڕین و سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەكانی فەرماندەیی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا هەر ئیستفزازێك بوەستێنن.
پێشتر میدیاكان بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمەریكا بڵاویان كردبووەوە كە دوو كەشتیی هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ یەكەمجار بە گەرووی تایواندا تێپەڕیون لە دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و پەكین لە پاشخانی سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.