Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 10:31

وێستهام یونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن ڕێككه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكاس پاكیتا بۆ ڕیزه‌كانی

کوردستان TV
100%


 
سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی وێستهام یونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن ڕێككه‌وتووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكاس پاكیتای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی لیۆن بۆ ڕیزه‌كانی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا.
 له‌مباره‌وه‌ رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پاكیتا به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی شه‌ست ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزی وێستهام ده‌كات، ئه‌ویش بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ بۆ ململانێكانی وه‌رزی نوێ.
 پاكیتا له‌ سه‌روبه‌ندی بیست و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی دایه‌و یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه‌ سیی و سێ یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.
 ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ له‌ یانه‌ی فلامینگۆوه‌ به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی سیی و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان كرد، دوای ساڵ و نیوێك یانه‌ی لیۆن تواناكانی یاریزانه‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ی به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی بیست ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ستهێناو له‌ دوو وه‌رزی ڕابردوودا بووه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی دروه‌شاوه‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ كه‌ له‌ كۆی هه‌شتا یاری به‌ درێسی لیۆن له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان بیست و یه‌ك گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ تۆماركردووه‌و چوارده‌ پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شی به‌ هاوكارانی داوه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.