Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:09

مانچسته‌ریونایتد له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی به‌ڕازیڵی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو

کوردستان TV
100%

یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام بۆ ڕیزه‌كانی له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
 له‌مباره‌وه‌ فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له‌ ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌یاكس ئه‌مستردام ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های مان یونایتدی به‌ بڕی نه‌وه‌د ملیۆن یۆرۆ بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی ڕه‌تكردۆته‌وه‌.
 ڕۆمانۆ ئاشكراشی كرد كه‌ به‌رپرسانی ئه‌یاكس هه‌رده‌م ته‌گه‌ره‌ ده‌خه‌نه‌ پێش هه‌وڵه‌كانی مان یونایتد بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بۆ ڕیزی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌و به‌نیاز ‌نین له‌مباره‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌هریمه‌نی سوور بكه‌ن.
 لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌نتۆنی هه‌ست به‌ بێئومێدی ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئیداره‌ی ئه‌یاكس، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م دواییه‌ یاریزانه‌كه‌ به‌ به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو‌ كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات بچێته‌ ڕیزی مان یونایتد.
 جێگای باسه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا مانچسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ تیرێل مالاسیای هۆڵه‌ندی و كریستیان ئێریكسنی دانیماركی و لیساندرۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی و كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی واژووكردووه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.