Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:00

رووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا 40 قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای بورسا، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و 35ی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاریی لە قەزای ئینەگۆل سەربە پارێزگای بورسا، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و 35ی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ کەوتوون، رووداوەکە لەنێوان قەزای ئینەگۆل سەربە پارێزگای بورسا و قەزای دۆمانیچی سەربە پارێزگای کوتاهیا، روویداوە.

دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

پێنج کەس هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا، 35ی دیکەش برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر.

هەریەکە لە پارێزگاری بورسا، یەعقوب جانبۆڵات و بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگاکە، فەوزی یاڤوزیڵماز سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد و زانیارییان لە بەرپرسەکانی ناوچەکە وەرگرت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.