بەبۆنەی 76 ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵرۆژی لە دایک بوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بە ئامادە بوونی نوێنەری باڵوێزی عێراق و کونسولی عێراق و کارمەندانی باڵوێزخانە و چەندین کەسایەتی میسری و عێراقی لە پەرلەمانتار ە دیبلۆمات و ئەکادیمی و راگەیاندکار و رۆژنامە نووس و قوتابی عێراقی و کورد، ئێوارە ئاهەنگێکی گۆرانی و موسیقا ساز کرد کە لەلایەن تیپی میوزیکی گروپی نالی پێشکەش کرا.
وتاری باڵوێزی عێراقی لە لیەن پاشا جەربا پێشکەش کرا کە تێدا پیرۆزبای ئاراستەی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی کرد، ئاماژەی بە رۆڵی خەباتی پارتی کرد لە بەرنگاربوونەوەی رژێمی دیکاتۆری و چەوسانەوە گوتی پارتی پارتی سەلماندی لە میانەی ساڵانی خەباتی پڕ لە سەروەری رووبەرووی دیکتاتۆریەت بۆوە و دواتر بونیادنابی عێراقی دیموکراسی، هەروەها گوتی هیوای سەرکەوتن بۆ پارتە تیکۆشەرە دێرینەکەتان دەخوازم هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشکەوتن لە خەباتی نیشتمانیتان و هیوای ئایندەیەکی گەش و سەرکەوتن و شادی و دابین کردنی سەرجەم مافە نیشتمانی و دیموکراسییەکانبۆ ئیوە و سەرجەم پێکهاتەی میللەتی عێراق.
دواتر دکتۆر محمەد ئەبو کەلەل بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حکمە، وێرای پیرۆز بایی بۆ سەرکرادایەتی و جەماوەری پارتی، ئاماژەی بە رۆلی ئیجابی پارتی کرد لە رێکخستنەوەی نێو مالی عێراق و لیک نزیکردنەوەی لایانە ناکۆکەکان بەمەبەستی بونیاد نانی دەوڵەتی عێراق، و گوتی ئەو رۆلە ئیجابیە کە ئەمرۆ خوازیارین لە عێراق کە بەبارودۆخێکی نەخوازیار دا تێدەپەرێت و پێوستە هەموو لایەک دەست بەرداری بەرژەوەندی کەسی بن.
دواتر شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە لە وتەکدا بەخێرهاتن و سوپاس ئامادە بووانی کرد بۆ بەشداریکردنیان لە 76 ساڵرۆژی پارتی، ئاماژەی بە خەباتی بڕ لەسەروەی پارتی کرد و گوتی پارتی لەسەر رێبازی بارزانی نەمر و بۆ چوونەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بە خەباتی دەدات لە پێناو وڵاتێکی دیموکراسی فدرالی فرەی، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی سەبارەت بە بارودۆخی ئیستا عێراق گوتی سەرکردایەتی پارتی و لەروانگەی دیدو بۆ چوونی جەنابی سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی چر کردۆتەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودخکە و هەر لەو روانگە سەرۆکی هەرێم داوای لە لایانە عێراقییەکان کردوە لە هەولێر کۆببنەوە و هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دوو پاتی پابەند بوون بەدەستور کرد کە تاکە رێگایە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان، هەر لە درێژەی ئاخاڤتنەکەی گوتی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە کە لە هەمان رۆژ جەنابی سەرۆک بارزانی لە دایک بووە، و ئەمرۆ سەرکردەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان بەرێزەوە دەروانر بۆ چونەکانی وەک کەسایەتیەکی ئاشتی خواز و هەوڵەکانی بۆ پیکەوە ژیان و تەبای،
تیپی میوزیکی گروپی ناڵی کە لە هەولیرە بۆ ئەم مەبەستە داوەت کرابوون لە لایەن مەکتەبی پارتی بە چەندین گۆرانی کوردی ئاهەنگەکەیان رازاندەوە هەروەها هەردوو گۆرانی بێژی میسری ئەحمەد جوهەر و ئیمان ئاهەنگەکەیان بەچەند گۆرانیەک بە جۆش تر کرد.
ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و رۆژی لە دایک بوونی سەرۆک بارزانی لە قاهیرە بهزر راگیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.