Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 10:38

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى چين كرد

کوردستان TV
100%

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28ـی 08ـی 2022 پێشوازى له‌ سوى وى، باڵيۆزى نوێى كۆمارى چينى مللى و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چين دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چين ده‌ربڕى كه‌ له‌ كاتى په‌تاى كۆڤيد_19دا پێداويستيى پزيشكى پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌ پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى نوێى چين له‌ عێراق وێڕاى ده‌ربڕينى سه‌رسامى به‌ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانييه‌ له‌گه‌ڵ چين، هه‌روه‌ها هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه‌.

چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى چين له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌يان له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى چين ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.