Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

له‌ كفری كه‌سێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوژرانی هاووڵاتییه‌كی 62 ساڵه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم لە قەزای کفری هاووڵاتییەک بە ناوی (سەهێڵ خورشید عزیز) لەدایکبووی 1960 پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراو کوژرا .

ڕاشیگه‌یاند: پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکوڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.