ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ند چه‌كدارێك كه گومان ده‌كرێ چه‌كداری داعش بن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندێكی سنووری كه‌ركووك و شوانێكی كورد ده‌كوژن و كه‌سێكی تریش به سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاره‌دێی له‌یلان به (كوردستان تیڤی) ڕأگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له گوندی به‌یانلوو له نزیك شاره‌دێی له‌یلان له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند شوانێك كه خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان بوون.
ڕاشیگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌دا شوانێكی كورد به ناوی (زیره‌ك زاهیر حه‌مید) به ده‌ستی چه‌كداره‌كان كوژراوه و كه‌سێكی تریش به ناوی (یووسف حه‌سه‌ن سه‌یدا) به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی له‌یلان ئاشكراشی كرد كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه چه‌كداری نه‌ناسراو بوون و گومان ده‌كرێ چه‌كداری داعش بووبن.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.