Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

وەزیری پێشمەرگە: لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سەرجەم کارەکانی دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو کراوە

کوردستان TV
100%

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازی لە جەنەڕاڵێکی هاوپەیمانان و  بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکلایکردنەوەی پۆڵاین ڕایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم کارەکانی دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو کراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی بەرگری عێراقین.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ28 یەکشەممە ـی 08ـی 2022  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت پێشوازییان کرد لە جەنەڕاڵ مۆڕاندـ ی فەڕەنسی لەهێزەکانی هاوپەیمانان و  بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکلایکردنەوەی پۆڵاین، (العملیات العزم الصلب) کۆڵۆنێڵ رۆنان، بەرپرسی (تاسک فۆڕس هیدرا) شاندێکی یاوەریان.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم ناوچەکە، مەترسییەکانی تیرۆر، بەیەکەوە ڕۆڵبینینی هێزەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی یەکلایکردنەوەی پۆڵاین. ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتەکەی و ڕاوێژکارانیی سەربازی سوپای فەڕەنسا و هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە. هاوکات ڕۆڵی پێشمەرگەی لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرز نرخاند.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە وەزیری پێشمەرگە جەختی ، لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیە بەردەوام و کاریگەرەکانی وڵاتی فەڕەنسای دۆستی بۆ هێزی پێشمەرگە کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کارەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد، بۆئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە پرسی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەدا لەلای وەزارەتی پێشمەرگه سەرجەم کارەکانی ئەو لیوا هاوبەشانە تەواو کراوە و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگری عێراقین، بۆ ئەمەش داوای کرد فەڕەنسا لەگەڵ هاوپەیمانان ڕۆڵی خۆی لە هاندانی لایەنی عێراقی بۆ ئەوەی ئەو لیوا هاوبەشانە ڕۆڵ بگێڕن، تاوەکو بەرپرسیارێتی لەو ناوچانە ببینن کە بۆشایی ئەمنیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.