سه‌رۆكی ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) ئاشكرای كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مرۆڤ ده‌نێرنه سه‌ر مانگ بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی ژیانكردن ماوه‌یه‌كی درێژ له‌وێ بمێنێته‌وه.
بیڵ نیڵسۆن سه‌رۆكی ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) له چاوپێكه‌وتنێك بۆ ته‌له‌فزیۆنی (بی بی سی) ڕایگه‌یاند: پێویسته كارێكی وا بكه‌ین مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌سه‌ر مانگ بهێڵینه‌وه نه‌ك ته‌نیا به نیشتنه‌وه‌یه‌ك و مانه‌وه‌ی 2 ڕۆژه و دواتریش گه‌ڕانه‌وه كۆتایی پێ بهێنین.
ڕاشیگه‌یاند: پلانمان داڕشتووه و له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا مرۆڤ ده‌نێرینه سه‌ر مانگ بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه و ژیان بكات و تۆژینه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌مه ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه، به‌ڵام كاره‌كه ئاڵۆز و زه‌حمه‌ته و پێویستمان به كات هه‌یه.
سه‌رۆكی ئاژانسی ناسا گوتیشی: هه‌ر كه گه‌یشتینه سه‌ر مانگ ده‌ست به ژیان ده‌كه‌ین و تۆژینه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌نگاوی دوای چوون و ژیانكردن له‌سه‌ر مانگ، چوونه سه‌ر مه‌ریخ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كه‌شێكی ئاوا بۆ مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ دروست ده‌كه‌ن بتوانێت ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كی ژیانكردنی هه‌بێت تا ژیانێكی ئاسایی هاوشێوه‌ی گۆی زه‌وی بژیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.