Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

سبەی پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی کوردستان بەرێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به ‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كوردستان لەسەر ئاستی کوڕان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

ڕاشیگەیاند: پاڵه‌وانییه‌تەكه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان سبەی دووشەممە 29 ى 8 ى 2022 لەیاریگەی ئەکوا پارک لەشاری هەولێر ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 3 ى 9 ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت. هەروەها ته‌مه‌نه‌كانی 8 ساڵی تاوه‌كو 18 ساڵی به‌شداری پاڵه‌وانییەتە‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتیەکەی یەکێتی ناوه‌ندی تێنسی کوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشیانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابین کردوون بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.