Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:26

د. فوئاد حوسێن دەچێتە تاران

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 وەزیری دەرەوە سەردانی تاران بکات.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە د. فوئاد حوسێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە تاوتوێ بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە هەردوولا دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و دواگۆڕانکارییەکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.