Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پیرۆزبایی د. دیار جه‌زا به‌کر ده‌كات

کوردستان TV
100%

د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پیرۆزبایی له‌د.دیار جه‌زا به‌كر به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێیه‌تی زۆنی كوردستان. 
له‌په‌یامێكدا، د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاویكرده‌وه‌: پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یاریزانی یانه‌كه‌مان د. دیار جه‌زا به‌کر)دەکەین بەبۆنەی بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لەپاڵەوانێتی زۆنی کوردستان و بەدەست هێنان ڕێتێکی بەرز.
سه‌رۆكی یانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پله‌یه‌ش بەدەست کەوتێکی مەزن دادەنرێت بۆ یاریزانی ناوبراو یانەكه‌مان و ڕاهێنەران .
د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح ده‌شڵێت: هیوای ئاست و ئەنجامی زیاتر و بەرزتر بۆ دکتۆر دیار و سەرجەم یاریزانانی یانەکەمان دەخوازین و دەست خۆشی تایبەت بۆ ڕێکخەرو ناوبژیوانانی پاڵەوانێتی زۆنی کوردستان دەخوازین.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.