Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:35

جەعفەر شێخ مستەفا: رۆژانە 300 خێزانی عەرەبی ھاوردە دێنە خانەقین

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی پارتی لە قەزای خانەقین ئاشکرایکرد، پرۆسەی تەعریب بە چڕی بەڕێوەدەچێت و رۆژانە ھەتا 300 خێزانی عەرەبی ھاوردە لە دەرەوە دێنە خانەقین بۆ نیشتەجێبوون و دادگاو حکوومەتی بەغداش پشتگیریان دەکات.

جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ئێستادا پرۆسەی تەعریب بەشێوەیەک چڕ بەڕێوەدەچێت و رۆژانە 200 ھەتا 300 خێزانی عەرەبی شۆڤێنی لە دەرەوەی خانەقین دێنە سنووری قەزای خانەقین و نیشتەجێ دەبن، بێگومان ھاتنی بەلێشاو عەرەبی ھاوردە بە پیلانە و دادگایەکیان داناوە ھاوکار و پاڵپشتی عەرەبی ھاوردەیە.

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: زۆربەی گوندە کوردنشینەکان دەوروبەری خانەقین چۆڵکراون و رەوشەکە بەردەوامبێت خانەقین کوردی تێدا نامێنێ کەسیش بەھاواری ئێمەوە نایەت، ھەرچەندە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان ئاگادارکردۆتەوە و لە بەغداش تەنیا دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ھاتووتە وەڵام .

جەعفەر شێخ مستەفا ڕوونیشیکردەوە: پێویستە کورد رێگری لەو تەعریبەی خانەقین بکات، چونکە ئەو حزبانەی ئێستا لە خانەقینن ھیچ دەسەڵاتیان نیە و ئێمەش وەک پارتی لە دەرەوەی خانەقینین، تەعریب گەیشتۆتە ئاستێک 24 قوتابخانەی کوردی داخراون و خەریکە خوێندنی کوردی بەرەو نەمان بچێ".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.