Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

لالیگا.. ریال مەدرید 3-1 لە ئێسپانیۆڵی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga )دا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئێسپانیۆل بووەوە.

یاریزان ڤینیسیوس لە خولەکی 12دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.

لە خولەکی 43دا، یاریزان خۆسێلو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئێسپانیۆڵ تۆمار کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

نزیک لە کۆتایی کاتی یارییەکە و لە خولەکی 88دا، یاریزان کەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و لە کاتی زیادکراو له‌خوله‌كی 96دا بنزیمە لە رێی لێدانی پەناڵتییەوە گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ نۆ خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی وەک پێشەنگی یانە ئیسپانییەکان پاراست.

دوای ئەویش یانەی ریال بێتیس لە پلەی دووەمدا، یانەی بارسێلۆنا لە پلەی سێیەم و یانەی ڤییاریال لە پلەی چوارەمی یانە ئیسپانییەکاندا دێن.

لە بەرامبەریشدا یانەی ئێسپانیۆڵ بە یەک خاڵ لە ریزبەندی 16دا مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.