Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

سلێمانی.. بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان دوو كەس لەمردن ڕزگاركران ‌

کوردستان TV
100%


شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبوونی هەشت پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشكی بەنج و ستافی كارمەندانی تەندروستی توانرا ژیانی دوو هاوڵاتی لەمردن ڕزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورە و ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان 35 ساڵ و 37 ساڵ بوو تووشی دڕانی شاخونێبەری سەرەكی دڵ ببوون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوو و دەبوایە لەماوەیەكی كەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان، خۆشبەختانە بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی توانرا بەسەركەوتوویی دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام درا.

نەشتەگەرییەكان لەكاتذميَر (9) ی شەو تاوەكو (6) ی بەرەبەیان درێژەی كێشا و بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە توانرا ئەو دوو نەخۆشە لەمردن ڕزگاربكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.