Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

لە کەرکووک داعش دوو پێشمەرگەی ڕفاند.. تەرمی یەکێکیان بەسەربڕاوی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکشەممە 28ـی 08ـی 2022 چەند چەکدارێک کە گومان دەکرێت تیرۆریستانی داعش بن دوو پێشمەرگەیان ڕفاند.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای ڕفاندنی دوو پێشمەرگە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە گومان دەکرێت تیرۆریستانی داعش بن، ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک بەنزینخانەی جەبەل بۆر، تەرمی یەکێکیان بە سەربڕاوی دۆزرایەوە.

ڕاشیگەیاند: ناسنامەی تەرمەکە ئاشکرا کراوە و ناوی (عەلی کاکە عەوڵا)ـیە و پیشەی پێشمەرگەیە، هەروەها ئەوەی دیکەش کە ڕفێنراوە ناوی (ئارام هادی ڕەشید)ـە و پیشەی پێشمەرگەیە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.

هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو چەکدارانە ماتۆڕسکیلیان بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکە بەکارهێناوە.

 

کەرکووک/ هەڵۆ جەباری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.