Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

لە نێجیریا 14 کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

 لە باکووری نێجیریا، 14 کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەست دا و هەشت هەزار و 400 کەسیش ئاوارەبوون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ویلایەتی ئاداماوا باکووری نێجیریا بەهۆی بارانبارینی وەرزیی و دروستبوونی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ14 کەس و هەشت هەزار و 400 کەسیش دەربەدەربوون.

بەرپرس لە ئاژانسی ئیدارەدانی دۆخی لەناکاوی نێجیریا لە ویلایەتی ئاداماوا، سولەیمان محەمەد لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروست بووە، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سولەیمان محەمەد باسی لەوە کرد کە بەهۆی لافاوەکەوە هەشت هەزار و 400 کەس دەربەدەربوون، لەوانەش پێنج هەزار و 352 کەسیان پەنایان بردووەتە بەر بینای قوتابخانەکان.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد کە لافاو، ملیارەها دۆلار زیانی بە ناوچەکە گەیاندووە و حکوومەت هاوکاری بەپەلەی مرۆیی رەوانەی زیانلێکەوتووان کردووە.

شارەزایانی ژینگە و گۆڕانی ئاووهەوا، هۆشداریان دابوو لەوەی کە لە وڵاتەکەدا، 53 ملیۆن کەس لەژێر مەترسی لافاودا ژیان بەسەر دەبەن.

بەهۆی لافاوەوە 225شوێنی نیشتەجێبوون لە ویلایەتەکانی کانۆ و جیگاوا لەو وڵاتە کەوتبوونە ژێر ئاوەوە.

یەکێتیی ئەورووپا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو لە پێنج ویلایەتی نێجیریادا، بە بەهای 70 هەزار یورۆ پشتیوانی دابین کرد.

بەهۆی ئەوەی کە نێجیریا دەکەوێتە ناوچەکانی ئاووهەوای کەمەرەیی، خولگەیی و بیابانی تێکڕای باران بارینی ساڵانە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە گۆڕانی بەسەردا دێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.