Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:50

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (شه‌قڵاوه‌.. كولتوور و كه‌سایه‌تی) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ شه‌قڵاوه‌ ،له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (شه‌قڵاوه‌ .. كولتوور و كه‌سایه‌تی) له‌ نووسینی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر "هۆشنگ شێخ محه‌مه‌د" ونووسه‌ر "ئازا عه‌بدوڵا زیاد محه‌مه‌د"  بڵاوكرایه‌وه‌.    
نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د، ده‌رباره‌ی كتێبی شه‌قڵاوه‌ ..كولتوور و كه‌سایه‌تی ده‌ڵێت"ئه‌و كتێبه‌ بریتیه‌ له‌ تێكست و وێنه‌،كه‌ مێژووی سه‌د ساڵی شه‌قڵاوه‌ له‌خۆی ده‌گرێت ".
 هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێت "به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌، له‌ پێنچ پاژدا پێكهاتووه‌ بابه‌ته‌كانی- ناوی شه‌قڵاوه‌، فه‌رمانڕه‌وایی له‌ شه‌قڵاوه‌، مێژووی سه‌د ساڵه‌ی دواییی شه‌قڵاوه‌، ماڵه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی كۆن، زانا دینییه‌كان، گۆرانیبێژ، پیشه‌ و مه‌زار و پیاوچاكه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی له‌خۆگرتووه‌، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ تۆماركردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ و چالاكییه‌كانی وێنه‌گرانی شه‌قڵاوه‌. به‌شی سێیه‌میش بریتییه‌ له‌ ئه‌لبوومێكی مێژوویی، هه‌روه‌ها به‌شێكیتریشمان بۆ زیادكردووه‌، كه‌ پوخته‌ی مێژووی شه‌قڵاوه‌یه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی".
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.