Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:47

هه‌ولێر... سه‌رجه‌م په‌یكه‌ره‌كانی پاركی مناره‌ نۆژه‌نكرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م په‌یكه‌ره‌كانی پاركی مناره‌ نۆژه‌نكرانه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌سانێك به‌ئه‌نقه‌ست زیان به‌په‌یكه‌ره‌كانی كه‌سایه‌تییه‌ ناودار و دیاره‌كانی كوردستان له‌ نێو پاڕكی مناره‌ گه‌یه‌ندرا، له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رجه‌م په‌یكه‌ره‌كان جگه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، سیسته‌می كامێڕای چاودێریشیان بۆ دانرا تاكو پاێزراوبن له‌ دووباره‌ زیان گه‌یاندنه‌وه‌ پێیان.
جێگه‌ی باسه‌، پاركی مناره‌، یه‌كێك له‌ پاركه‌ دڵگیره‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت و به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌شتیاران و هاوڵاتیان سه‌ردانی ئه‌و پاركه‌ ده‌كه‌ن و له‌شوێنی په‌یكه‌ره‌كان وێنه‌ له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری ناودار و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی كوردستان ده‌گرن.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.