Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:35

له‌لیگاوه‌ن پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌می لیگاوه‌ن، یاری لوتكه‌ و ئاگرینی ئه‌م گه‌ره‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست كیڤن فۆلاند گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ مۆناكۆ تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی پاریس چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی میوان، به‌لام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو، گێمی یه‌كه‌م مۆناكۆ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م ئه‌ستێره‌كانی پاریس ته‌واوی هه‌وله‌كانیان خسته‌ گه‌ر تا له‌خوله‌كی حه‌فتا نه‌یمار داسیلڤیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڤار لێدانی سزای بۆ یانه‌كه‌ی پاتیه‌خت به‌ده‌ستهێنا، نه‌یمار داسلیڤای به‌رازیلی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ پاریس به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌.
به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، به‌مه‌ش پاریس یه‌كه‌م یه‌كسان بوونی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستهێنا و مۆناكۆش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.