Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا سێ کوژراوی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە مۆڵێکی شاری بێند سەربە ویلایەتی ئۆریگۆن باکووری رۆژئاوای ئەمریکا، لانیکەم سێ کەس کوژران.

تۆڕی CNN بڵاوی کردەوە، پۆلیس رایگەیاندووە کە لە ئاکامی رووداوەکەدا، سێ کەس کوژراون کە تۆمەتبارەکەیشیان لەنێودایە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە کە تۆمەتبارەکە، سەرەتا لەنێو گەراج دەستی کردووە بە تەقەکردن و کەسێکی لەوێ پێکاوە، دواتر کەسەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ گیانی سپاردووە.

تۆمەتبارەکە دواتر بەردەوام بووە لە تەقەکردن و چووەتە ناو کۆگایەک و لەوێش کەسێکی کوشتووە، مەزەندەی ئەوەیش دەکرێت کەسێکی دیکە کە تەرمەکەی لەنێو کۆگاکە دۆزراوەتەوە تۆمەتبارەکە بێت.

دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کە چەند کەسێکیش تیایدا برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.