Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:15

رِه‌وشی که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا  پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی  پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی  هەرێمی كوردستان  لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان،  ئەمڕۆ دووشەممە 29 ى 8 ى 2022، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم .

سبەی سێشەممەش 30 ى 8 ى 2022، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ پەڵەهەور، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو  له‌پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر: 43 پله‌ی سیلیزی

دهۆک: 40 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی: 40 پله‌ی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پله‌ی سیلیزی

کەرکوک: 45 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ : 43 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 41 پله‌ی سیلیزی

گەرمیان : 46 پله‌ی سیلیزی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.