ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتە ئێران.
فوئاد حوسێن دوای گەیشتنی بۆ ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، کۆبوویەوە.
ھێشتا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردبوویەوە کە ئەمڕۆ فوئاد حوسێن سەردانی ئێران دەکات.
راشیگەیاندبوو کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.