Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:25

سەدر وازهێنانی هەمیشەیی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 وازهێنانی هەمیشەیی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: وازهێنانی هەمیشەیی خۆم لە کاری سیاسی و داخستنی سەرجەم دامودەزگاکانم ڕادەگەیەنم.

ئەوەشی خستەڕوو کە  جگە لە مەزارگەی پیرۆز و مۆزەخانەی پیرۆز و دەستەی کەلەپووری واز لە هەموو ئەوانەی دیکە دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەمووان لەلایەن منەوە ئازادن، ئەگەر مردم یان کوژرام داوای فاتیحە و دوعاتان لێ دەکەم.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.