له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، ئەندریا بیلۆتى بەپێی گرێبەستێک بۆ ماوه‌ی یەک وەرز درێسی یانه‌ی رۆما ده‌پۆشێت.
لای خۆیه‌وه یانه‌ی میلان له‌پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ڕۆماى ئیتاڵى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ ئەندریا بیلۆتى ئیتاڵى هێرشبەرى پێشووى یانەى تۆرینۆ واژووکردووە، له‌به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گورگه‌كانی رۆما هاتووه، گرێبه‌ستی بیلۆتی بۆماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه و له‌سی حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو بیست‌و سێ به‌كۆتا دێت، به‌ڵام مه‌رجی نوێكردنه‌وه بۆ دوو وه‌رزی دیكه له‌گڕێبه‌سته‌كه هه‌یه.
دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه ئه‌م یاریزانه ئیتالیه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاواتەکانى ڕۆما و گەشەکردنی دیارن و هەموو کەسێک دەیانبینێت، ئەمەش بەشێوەیەکى باوەڕپێنەکراو سەرنجى منى ڕاکێشاوە، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌م یاریزانه وتی لەم قۆناغەى کاروانی وەرزشیم دەمەوێت ڕۆژ بە ڕۆژ لە باشبوون بەردەوامبم، بیلۆتى ماوەى حەوت وەرز یارى بۆ تۆرینۆ کرد و لە خولى كالچۆ له‌كۆی دووسه‌دو حه‌فتا یاری سه‌دو شه‌ش گۆڵی تۆمار كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.