Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

ئیتاڵیا پاركێكی شوێنه‌واری له‌دهۆك ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسوڵ و شاندێكی ئیتاڵیا دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر و هەژار خۆشناو یاریدەدەری کونسوڵ و دانیێل مۆراندی شوێنەوارناسی زانکۆی ئودینێ كرد. لە دیدارەكەدا هەر یەكە لە بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك ئامادەی بوون.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، تیشكی خستە سەر گرنگیی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان و سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی تیمەكانی ئیتاڵیای كرد كە لە بواری شوێنەواردا لە هەرێمی كوردستاندا كاری هەڵكۆڵین دەكەن. لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا ئامادەكارییەكانی كردنەوەی پاركێكی شوێنەواری لە دهۆك تاوتوێی كرا كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقدا یەكەمجارە پاركێكی تایبەت بە شوێنەوار دروست دەكرێت و لە مانگی 10ی ئەمساڵدا لە دهۆك دەكرێتەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار هاوكاری و كاركردنی تیمە ئیتاڵییەكانی بەرز نرخاند و پاڵپشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ دەربڕین و جەختیشی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی و فراوانكردنی بازنەی كاری هاوبەش كردەوە. لە بەرانبەردا شاندی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەكە دەربڕی و جەختیان لە بەردەوامی كاری هاوبەش لە بواری مرۆیی و شوێنەوار و جێبەجێكردنی پرۆژەی هەڵكۆڵین لە هەرێمی كوردستاندا كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.